ژمارەی کوژراوانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنێ ھەینی کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا، بەرزبووەوە بۆ 115کەس.
لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنێ ھەینی کرایە سەر ھۆڵێکی کۆنسێرت لە کارکوس ستی لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا، بەرزبووەوە بۆ 115 کەس.
لیژنەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئامارەی لەبارەی ژمارەی کوژراوانی ھێرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بڵاوکردەوە.
ڕایگەیاندووە کە لە میانی کارەکانی ھەڵگرتنەوەی داپەردووی باڵەخانەی ھۆڵی کۆنسێرتەکە، تەرمی زیاتر لەلایەن تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن دۆزراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەپێی دوایین ئامار، ژمارەی کوژراوانی ھێرشە تیرۆریستییەکە، بەرزبووەتەوە بۆ 115 کەس.
ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی سەختی برینی ھەندێک لە بریندارانی ھێرشەکە، ئەگەری ھەیە ژمارەی کوژراوەکان بەرزببێتەوە.
پێشتر ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵیی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، لەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر ھۆڵی کۆنسێرتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا، 40 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.