Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 18:03

لە مۆسكۆ هێرشكراوەتە سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان و كوژراو و بریندارێكی زۆر هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو هەینی هێرشێكی چەكداری كراوەتە سەر هۆڵێكی ئاهەنگگێڕان لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان زیاتر لە 140 قوربانی كەوتۆتەوە.

هێرشە چەكدارییەكە لە كاتێكدا ئەنجامدراوە كە خەڵكێكی زۆر ئامادەی ئاهەنگێكی مۆسیقا بوونە لە شاری كراسنۆگۆرسك لە دەوروبەری مۆسكۆی پایتەختی رووسیا.

بەگوێرەی شایەتحاڵەكان چەند چەكدارێك بە جلی ڕەش و چەك و تەقەمەنییەوە هێرشیان كردۆتە سەر هۆڵەكە و تەقەیان لە ئامادەبووان كردووە، دواتریش دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیستراوە.

ئێستا ئاگر لە بەشێكی زۆری هۆڵەكە كەوتۆتەوە و دووكەڵێكی زۆریش بەرزبۆتەوە.

زانیارییە سەرەتاییەكان دەری دەخەن كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا 40 كەس كوژراون و زیاتر لە 100 كەسی تریش بریندارن.

میدیاكانی رووسیا بڵاویان كردۆتەوە كە زیاتر لە 50 تیمی بەرگریی شارستانی و تەندروستی گەیشتوونەتە شوێنی تەقینەوەكە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخەكە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.