Erbil 15°C یەکشەممە 28 نیسان 08:30

شەڕ و پێکدادانی نێوان چەتەکان لە هایتی کوژرانی 10 کەسی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانی نێوان چەتەکان لە هایتی، 10 کەس کوژران.

بەپێی هەواڵێکی ڕاگەیاندنی ناوخۆی وڵاتەکە، لە گەڕەکی پێتیئۆنڤیلا لە باشووری پۆرت ئۆ پرینسی پایتەخت، شەڕ و پێکدادان لە نێوان دوو چەتەدا ڕوویداوە.

لەو شەڕ و پێکدادانەدا 10 کەس لە لایەنگرانی چەتەکان کوژران.

نووسینگەی گوتەبێژی پۆلیسی هایتی بڵاویکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە ڕووداوەکەوە نییە.

لەلایەکی دیکەوە، بەپێی داتای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، بەهۆی ئەو توندوتیژییانەی چەتەکان دروستیان کردووە لە ڕۆژانی 8-14ی ئاداردا، 16 هەزار و 947 کەس لە پایتەختی هایتی ئاوارە و دەربەدەربوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.