Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 17:00

ژمارەی كوژراوان لە غەززە 31 هەزار كەسی تێپەڕاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند كە ژمارەی كوژراوان بەهۆی شەڕ و تۆپبارانەوە 31 هەزار كەسی تێپەڕاند.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە خستنەڕووی ئامارەكاندا رایگەیاند: ژمارەی كوژرانی هاووڵاتییانی فەڵەستینی بەهۆی شەڕ و بۆردومانەكانی سوپای ئیسڕائیل لە غەززە گەیشتە 31490 كەس.

راشیگەیاند: ژمارەی برینداران لە غەززە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە تا ئێستا 73439 كەسە.

هەروەها رایگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا بەهۆی تۆپبارانە بەردەوامەكانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە 149 كەس كوژراون لەگەڵ برینداربوونی 300 كەسی تر.

وەزارەتی تەندروستی غەززە جەختیشی كردەوە كە تا ئیستا تەرمی ژمارەیەكی زۆر لە قوربانییان لەژێر دار و بەردووی باڵەخانە و ماڵەكاندا ماونەتەوە، بەهۆی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكان تیمە تەندروستی و پیاوانی بەرگریی شارستانی ناتوانن پێیان بگەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.