Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:30

ئەفغانستان.. تەقینەوە لە نزیك وەزارەتێك رووی دا و كوژراو و بریندار كەوتەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم تەقینەوەیەكی گەورە لە نزیك وەزارەتی گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیارییەكان لە حكوومەتی تاڵیبان لە كابوولی پایتەخت رووی دا و كوژراو و برینداری لێ كەوتەوە.

ئاژانسی (ئاماج نیوز)ی ئەفغانی بڵاوی كردەوە: تەقینەوە لە ناوەڕاستی شاری كابوول لە نزیك وەزارەتی گەیاندن و تەكنەلۆژیای زانیارییەكانی حكوومەتی تاڵیبان رووی دا.

بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامی تەقینەوەكە 5 ئەندامی تاڵیبان كوژران و 2ی دیكەش بریندار بوون.

لای خۆشییەوە بەرەی مقاوەمەی ئۆپۆزسیۆنی ئەفغانستان كە فەرماندەی سەربازی ئەحمەد مەسعوود رابەرایەتی دەكات، بەرپرسیارەتی تەقینەوەكەی گرتە ئەستۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.