ساڵانه كاته‌كانی به‌ڕۆژی بوونی موسڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زان گۆرانكاری به‌سه‌ر دادێت واته كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژی بوون كه‌م و زیاد ده‌كات.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان وڵاتی دانیمارك به‌دیاری كراوی له ناوچه‌ی (گرین‌لاند) كه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆیه له وڵاتی دانیماریك درێژترین ماوه به‌ڕۆژی ده‌بن به‌جۆرێك، ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوون له‌و هه‌رێمه‌دا 17 كاژمێر و 52 خوله‌كه كه درێژترین ماوه‌ی به‌رۆژی بوونی موسڵمانانه له جیهان.
له‌دوای ئه‌وانیش وڵاتی ئایسلاند دێت كه 17 كاتژمێر و 25 خووله‌ك به‌ڕۆژی ده‌بن، دوای ئه‌ویش له وڵاتی فینلاند موسڵمانان 17 كاتژمێر 9 خووله‌ك به‌ڕۆژی ده‌بن، ئينجا له وڵاتی سوێد موسڵمانان له‌و وڵاته 16 كانژمێر و 47 خووله‌ك به‌ڕۆژی ده‌بن.
سه‌باره‌ت به‌و وڵاته‌ی كه كه‌مترین كات به‌ڕۆژی ده‌بن موسڵمانانی وڵاتی چیلییه كه‌مترین كاتژمێر به‌ڕۆژی ده‌بن ماوه‌كه‌ی بریتییه له 12 كاژمێر و 4 خولهك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.