Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 13:05

بایدن و ترەمپ کاندیدبوونی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا مسۆگەر کرد

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی ھەر یەک لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ دەنگی پێویستی نوێنەرانی پارتەکانیان لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا بەدەستھێنا، کاندیدبوونی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا مسۆگەر کرد.


سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ دەنگی پێویستی نوێنەرانی پارتەکانیان لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا بەدەستھێنا و بەوەش کاندیدبوونی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، مسۆگەر کرد.

لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ لە ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا، ھەزار و 215 دەنگی نوێنەرانی پارتی کۆماریی بەدەستھێناوە و لەبەرامبەدا، جۆ بایدن ھەزار و 965 نوێنەرانی پارتی دیموکرات بەدەستھێناوە.

بەمەش جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ، توانیویانە رێژەی یاسایی دەنگی نوێنەرانی پارتەکانیان لەبارەی کاندیدبوونیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، مسۆگەر بکەن.

دوێنێ سێشەممە، ھەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی ھەردوو پارتی کۆماری و دیموکرات لە ویلایەتەکانی جۆرجیا، میسیسیپی و واشنتۆن بەڕێوچوون کە تیایدا کاندیدی پارتی کۆماری، دۆناڵد ترەمپ و کاندیدی پارتی دیموکرات، جۆ بایدن سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.

چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆنگرەی ساڵانەی پارتی کۆماری کە بڕیارە لە تەمووزی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، دۆناڵد ترەمپ بەفەرمی ببێتە کاندیدی کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ھەروەھا چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆنگرەی ساڵانەی پارتی دیموکرات کە لە ئابی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، جۆ بایدن بەفەرمی ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا.

بەمەش دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن ھەنگاوێکی دیکە لە دووبارەبوونەوەی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا ساڵی 2020 نزیک دەبنەوە کاتێک لەو ھەڵبژاردنەدا، ھەردووکیان ڕکابەری یەکتربوون کە دواجار، جۆ بایدن شکستی بە دۆناڵد ترەمپ ھێنا و خەونی 32 ساڵی بۆ گەیشتن بە کۆشکی سپی بەدیھێنا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.