Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 17:54

نەتەوە یەکگرتووەکان: جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا کوژرانی 10 هەزار و703 کەسی سڤیلی لێ کەوتووەتەوە

کوردستان TV
100%


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو سڤیلانەی کە بە هۆی جەنگی ئۆکراینا-ڕووسیاوە کوژراون بۆ 10 هەزار و 703 کەس بەرز بووەتەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، جارێکی دیکە دۆخی ئۆکراینای خستەوە بەر باس و لێکۆڵینەوە.

لە گوتارێکدا جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و زەریای هێمن، محەمەد خالد خەیری، نیگەرانی خۆی لەهەمبەر دۆخی ئۆکراینا بە هۆی تەشەنەسەندنی جەنگەکە بۆ هەندێک ناوچەی مەدەنی نیشان دا.

خەیری ڕاشیگەیاند، سوپای ڕووسیا وێرانکارییەکی زۆری لەو گوند، قەزا و شارانە بەجێ هێشتووە کە لە پێشرەوییەکانیدا دەستی بەسەردا گرتوون.

جەختیشی لەوەش کردەوە کە ئەوە پێشێلکارییەکی زەقی یاساکانی نێودەوڵەتییە و گوتیشی: جەنگی ئۆکراینا بووەتە هۆی کوژرانی10 هەزار و 703 کەسی سڤیل، لەوانەش 549 ی منداڵن، 20هەزار و 146 کەسیش بریندار بوون. ئیدانەی هەر چەشنە هێرشێک بۆ سەر شوێنە مەدەنی و ژێرخانە مەدەنییەکان دەکەین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.