Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:32

پێشبینی دەكرێت هەمواری یاسای بودجە لەسەرەتای مانگی داهاتوودا پەسند بكرێت

کوردستان TV
100%

نوێنەرێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،پێشبینی كردووە هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024 لە سەرەتای مانگی داهاتوودا پەسند بكرێت.
موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەمیدیای عێراقی ڕایگەیاندووە، لیژنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە 10ی مانگی یەكەوە دەستیان بە پێداچوونەوە و هەمواركردنەوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی كردووە.
هەروەها گوتی:پێشبینێ دەكرێ هەمواری یاسای بودجە كۆتایی ئەم مانگە، یان سەرەتای مانگی ئازاری داهاتوو رەوانەی پەرلەمان بكرێ،چونكە كاتەكەی زۆر درەنگ كەوتووە.
گوتیشی:پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای مانگی ئاداردا بودجەی گشتی دەوڵەت پەسەند بكرێت، چونكە دواكەوتنی كاریگەری لەسەر دۆخی گشتی عێراق دەبێت،چونكە زۆر بابەت پەیوەستە بەو ژمارە ڕاستەقینەیانەی كە لە بودجەدا هەیە، بۆیە پێویستە بە خێرایی پەسەند بكرێت.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.