Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:22

بەغدا هەوڵەکانی بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چڕ کردووەتەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبارەی کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عیراق دەستیان پێ کردووەتەوە.

یەحیا ڕەسوڵ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوێنێ یەکشەممە لە بەغدا، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریکا لەبارەی کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عیراق ئەنجامدراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە کۆبوونەوەکانی لیژنەکە بەردەوام دەبن، ھەروەھا کارەکانی لیژنەکە بە زووترین کات تەواو دەکرێن.

باسی لەوەش کردووە لە کۆبوونەوەکاندا، خشتەیەک کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق داندرێت و ھاتووە:  دوای کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەچنە قۆناغی ھەماھەنگی ئەمنی دووقۆڵییەوە.


ڕۆژی 27ی مانگی کانوونی دووەم، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی یەکەم کۆبوونەوەی گفتوگۆی نێوان لیژنەی باڵای سەربازیی نێوان عێراق و ئەمریکا تایبەت بە کۆتایی ھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق، ئەنجامدرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.