لەوبارەیەوە سەرۆكایەتی بەڕێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD) بڵاوی كردەوە كە، كاتژمێر 07،36 خوولەك بوومەلەرزەیەك بە پلەی 4.4 بەپێوەری ڕێختەر قەزای یوكسەكئوڤا سەر بە پارێزگای هەكاری هەژاندووە.
راشگەیاندووە كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 5.74 كیلۆمەتر توێكڵی زەوی ڕوویداوە.
هەروەها عەلی چەلەك ،پارێزگار و سەرۆكی شارەوانی هەكاری بە وەكالەت، لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی كردەوە كە تا ئێستا هیچ شتێكیان لەبارەی كەوتنەوەی زیانی گیانی و ماددی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بەدەست نەگەیشتووە.
هاوكات وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند كە بوومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 07:36:32 بەكاتی ناوخۆ بە گوڕی 4.5 پلە لە نزیك سنووری عێراق و توركیا بەدووری 30 كم لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بوومەلەرزەكە لەلایەن هاووڵاتییانەوە هەستی پێكراوە و هیچ زیانێكی ماددی و مرۆیی نەبووە.
بوومەلەرزەیەك لە هەكاری ڕوویدا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.