Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:44

سیروان رۆژبەیانی بە جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سیروان رۆژبەیانی، بە جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژاردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە میانی دانیشتنەكەیدا متمانەی خۆی بە سیروان رۆژبەیانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان،وەك جێگری یەكەمی پارێزگار نوێكردەوە.
هەر لە میانی دانیشتنەكەدا ئەنجومەنەكە عومەر نامیق مەولا-ی لە پارتی ناسنامەی نیشتمانی، وەك جێگری دووەمی پارێزگار هەڵبژارد.
شایانی باسە پێشتریش سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.