Erbil 37°C یەکشەممە 21 تەمووز 20:03

هۆشداری ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر له‌ توركیا ده‌درێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌، هۆشداری دا له‌ ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز و وێرانكه‌ر به‌ گوڕی زیاتر له‌ 7 پله‌ی رێخته‌ر له‌ قوڵایی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه‌.

هالووك ئۆزێنه‌ر پڕۆفیسۆر و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی تۆژینه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی له‌ توركیا رایگه‌یاند: دوای تۆژینه‌وه‌ و و لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له‌ قوڵایی ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌وه‌‌ دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی وێرانكاری بۆ‌ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.

راشیگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ زیاتر بێت له‌ 7 پله‌ی رێخته‌ر.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پڕۆفیسۆر هالووك ئۆزێنه‌ر داوای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كرد ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌ وێرانكارییه‌.

ئامۆژگاری هاووڵاتییانی ناوچه‌كانی نزیك له‌ ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌ش كرد ئاگاداربن بۆ ئه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كه‌مترین زیانیان پێ بگه‌یه‌نێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.