Erbil 6°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 21:25

پسپۆرێكی زانستە سیاسییەكان: كشانەوەی ئەمەریكا لێكەوتەی خراپی بەسەر ئێستا و ئایيندەی عێراق دەبێت

کوردستان TV
100%

دكتۆر تاریق زوبەیدی، پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، ئەو هێرشانەی ئەمەریكا دەیانكاتە سەر میلیشیاكان ڕەنگدانەوەیشی دەبێت لەسەر هەڵسوكەوت و هەڵوێستی حكومەتی عێراق و پەیوەندییەكانیش لەگەڵ ئەمەریكادا.
هەروەها دەڵێت:لە بیرمان نەچێت ئەم حكومەتەی ئێستای عێراق لەلایەن هەموو ئەو هێزە سیاسیانەوە پشتیوانی دەكرێت كە نوێنەرایەتییەكی ئاشكرایان هەیە لە پەرلەمانی عێراقدا و زۆربەشیان لەگەڵ بیرۆكەكانی دژایەتی كردنی ئەمەریكادان، ئەگەر خۆشیان خاوەنی ئەو جۆرە بیركردنەوەیە نەبن. لەوانەشە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا حكومەتی عێراق ڕاگەیەندراوی هەبێت و بە دووریشی نازانم لەسەر ئاستی پەیوندییەكانی بەغدا و واشنتۆن شێوە زمانێك بەكاربهێنرێت كە كەلێنی گەورە لە پەیوەندییەكاندا دروست بكات و لەوانەشە بگاتە ئەوەی بە شێوەیەكی فەرمی داوای چوونەدەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەركردایەتی ئەمەریكا بكات.
دەشڵێت: هیوادارم حكومەتی عێراق ئەو جۆرە هەڵوێستە وەرنەگرێت، چونكە لێكەوتەی كارەساتباری دەبێت لە ئاییندەدا و ئەمەریكا كارتی فشاری گەورە و زۆریشی لە دەستدایە كە كاریگەرییی ئابوری و سیاسی و ئاسایشیشی هەن و بێگومان وەك دەشزانین ئەو كارتانەش ئێجگار كاریگەر دەبن بەسەر ڕەوشی وڵاتەوە چونكە لە ئێستادا عێراق ئەو ئیرادە بەهێزەی نییە تا بتوانێت سەروكاری ئەو دۆسییە گرنگانە بكات، یان بەڕێوەیان بەرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی دیار و ئاشكرایە ئەوەیە كە كشانەوەی ئەمەریكا و هاوپەیمانان، لێكەوتەی خراپی دەبێت بەسەر ئێستا و ئایندەی عێراقەوە دەبێت.
شەوی ڕابردوو لە ئاكامی ھێرشیكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژھەڵاتی بەغدا، دوو فەرماندەی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، بە ناوەكانی ئەبو باقر ساعیدی و ئەركان عەلیاوی كوژران.

دواتریش فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ھیرشەكە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا كە ئەبو باقر ساعید-یان بەھۆی ئەوە كوشتووە، چونكە بەرپرس بوو لە پلاندانانی ھێرشكردنە سەر ھێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.