Erbil 11°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 10:20

ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 430 ئاوایی لەپارێزگاكانی كوردستانی توركیا بە هۆی بەفرەوە داخراوە

کوردستان TV
100%

لەپارێزگاكانی كوردستانی توركیا ،ڕێگەی هاتوچۆی نێوان 403 ئاوایی بە هۆی بارینی بەفرەوە داخراوە.
ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە، بەردەوامە و بەهۆیەوە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كردووە. 
سەرۆكایەتی شارەوانی وان ڕایگەیاندووە، بە هۆی ئەو دۆخەوە هاتوچۆی نێوان 264 ئاوایی پچڕاوە و هەوڵەكان بۆ كردنەوەی ڕێگەوبان بەردەوامە.
هەروەها لە شارۆچكەی مورادیە سەر بە وان، نزیك بە یەك متر بەفر باریوە و ئەركی تیمەكانی ڕێگەوبانی تووشی ئاستەنگی كردووە.
لە پارێزگای مووش'یش 85 گوند ڕێگەی هاتوچۆیان داخراوە، تیمەكانی شارەوانی لە هەوڵدان بۆ پاككردنەوە و كردنەوەی ڕێگەكان.
لە هەردوو پارێزگاكانی بەدیلیس و هەكاریش 54 ناوچەی نیشتەجێ و ئاوایی تووشی ئاستەنگی هاتوچۆ بوون و بەفر ڕێگەكەیانی گرتووە.
هاوكات تەمێكی چڕیش باڵی بەسەر ناوچە جیاوازەكانی یوكسەكئۆڤا لە هەكاری داكێشاوە و بووەتە هۆی كەمبوونەوەی مەودای بینین.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.