حكومەتی عێراق ئیدانەی هێرشەكەی ئەم دواییە دەكات كە لەسەر سنووری سوریا و ئوردن روویدا.
باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە،حكومەتی عێراق ئیدانەی ئەو پەرەسەندنە بەردەوامە دەكات، بەتایبەتی هێرشەكەی ئەم دواییە كە لەسەر سنووری سوریا و ئوردن روویدا.
هەروەها دەڵێت: بە نیگەرانییەكی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەكانی ناوچەكە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەكاتێكدا عێراق داوای كۆتاییهێنان بەو توندوتیژییانە دەكات، ئامادەیی خۆیشی دەردەبڕێ بۆ ڕێگریكردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان لەناوچەكەدا.
جەختیشی لەوە كردەوە كە كاردانەوەكانی ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەكەن، هەوڵەكانیش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ماددە هۆشبەرەكان تێكدەدەن، هەروەها بازرگانی و ئابووری و دابینكردنی وزە دەخاتە بەر مەترسییەوە.
شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، بنكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نزیك سنوورەكانی عێراق لە ئوردن كرایە ئامانج و بە هۆیەوە 3 سەرباز كوژران و 34 سەربازی دیكەش برینداربوون.
وتەبێژی حكومەتی عێراق : بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەكانی ناوچەكە دەكەین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.