Erbil 15°C چوارشەممە 01 ئایار 21:31

لە ھێرشێكی چەكدارییدا بۆ سەر كڵێسایەك لە ئیستانبوڵ كەسێك كوژرا

کوردستان TV
100%

بە پێی زانیارییەكان، دوو كەس ھێرشیان كردووەتە سەر كڵێسای سانتا ماریا لە گەڕەكی ساریەر لە ئیستانبوڵ.
لە ھێرشەكەدا كە تا ئێستا ھۆكارەكەی نەزانراوە، كەسێك لە ئاكامی تەقەی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە كوژراوە.
ژمارەیەكی زۆر لە پۆلیس و ھێزەكانی فریاكەوتن ڕەوانەی شوێنەكە كراون و ھەوڵەكان بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە بەردەوامن.
وەزیری ناوخۆی توركیا، عەلی یەرلیكایا وێڕای سەركۆنەكردنی ھێرشەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ڕایگەیاندووە: بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 11:40 خولەك، دوو كەس كە دەم و چاویان داپۆشرابوون، ھێرشێكی چەكدارییان كردووەتە سەر كڵێسایەك كە لەو كاتەی ڕێوڕەسمی ئایینی تیایدا بەڕێوەدەچوو، بە داخەوە لە ئاكامی ھێرشەكەدا، كەسێك گیانی لەدەستداوە. لێكۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەكە دەستی پێكردووە و ھەوڵەكانیش بۆ دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەكە بەردەوامن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.