Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:27

سوپای یه‌مه‌ن هاژه‌كبارانی كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌مشه‌و دووشه‌م رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی یه‌مه‌ن كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایان كردۆته‌ ئامانج له‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ن و گورزی گه‌وره‌یان پێ گه‌یاندووه‌.

یه‌حیا سه‌ریع گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: هێزی ده‌ریایی یه‌مه‌ن به‌ چه‌ند هاژه‌كێك كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایان له‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ن كردۆته‌ ئامانج به‌ناوی (OCEAN JAZZ) و گورزی گه‌وره‌ی لێ وه‌شاندووه‌‌.

راشیگه‌یاند: هێزه‌ چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر خاكی یه‌مه‌ن بێده‌نگ نابێت و بۆ له‌مه‌ودوا هێرشی تریشی تری چاوه‌ڕوانكراومان ده‌بێت، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ر وه‌ڵامێك بدرێینه‌وه‌ گورزی گه‌وره‌تر ده‌وه‌شێنین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هێزه‌ چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن ئاماده‌كاری ته‌واوی بۆ به‌رگریكردن له‌ هه‌ر هێرش و هاژه‌كێك هه‌یه‌ كه‌ بكرێته‌ سه‌رمان.

گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ رێگریكردن له‌ تێپه‌ڕینی كه‌شتی ئیسڕائیلی له‌ ده‌ریای سوور و سه‌رجه‌م كه‌شتی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ به‌رگری له‌ ئیسڕائیل ده‌كه‌ن دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.