بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای سێواس لە كوردستانی توركیا هەژاند .
سەرۆكایەتیی بەڕێوەبردنی كارەسات و فریاكەوتنی توركیا "ئافاد" لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 01:27 بە كاتی ناوخۆ دوای نیوەی شەو روویداوە.
روونیشیكردەوە، بوومەلەرزەكە بە قوڵایی 5.33 كیلۆمەتر ڕوویداوە، هەروەها ناوەندی بوومەلەرزەكەی لە ناحیەی گورون بووە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بە هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی نەكراوە.
بوومەلەرزەیەك پارێزگایەكی توركیای هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.