Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:43

گۆڕانكاری له‌ شێوازی وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی وڵاتی توركیا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ شێوازی پێدانی ڤیزه‌ بۆ هاووڵاتییانی عێراقی ده‌گۆڕن و به‌و شێوازه‌ی ئێستا و پێشكه‌شكردنی وه‌ره‌قه‌ و نووسراو نامێنێت.

ماڵپه‌ڕی (مینا ئێف ئێن) له‌سه‌ر زاری ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌: له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا هاووڵاتییانی عێراقی بۆ گه‌شتكردنی وڵاتی توركیا به‌ ڕێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریایی ده‌توانن ڤیزه‌ به‌‌ ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن.

بڵاویشی كردۆته‌وه‌: هاووڵاتییانی عێراقی له‌سه‌ر مۆبایله‌كانیان به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌م ده‌توانن داواكاری وه‌گرتنی ڤیزه‌ی وڵاتی توركیا پێشكه‌ش بكه‌ن جا داواكارییه‌كه‌یان بۆ بۆ مه‌به‌ستی ڤیزه‌ی گه‌شتیاری یان كار یاخود گواستنه‌وه‌ بێت.

هه‌روه‌ها بڵاوی كردۆته‌وه‌: ئێستا وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌ چاڵاككراوه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار كار ده‌كات و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ماڵپه‌ڕه‌كه‌ بۆ هه‌موو هاووڵاتییان به‌رده‌ست و كارا ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئیتر هاووڵاتییانی عێراق له‌م رێگه‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر و ئاسانتر ده‌توانن ڤیزه‌ی وڵاتی توركیا وه‌ربگرن به‌راود به‌ رێكاره‌كانی ئێستا كه‌ به‌شێوه‌ی وه‌ره‌قه‌ و رۆتینێكی زۆره‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.