Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:45

ئەمریكا هێرشێكی دیكەی كردە سەر حووسییەكان 

کوردستان TV
100%

ئەمریكا بڵاویكردەوە كە هێرشی نوێی كردووەتە سەر ئەو سەكۆیانەی مووشەك كە بانگەشەی ئەوە دەكرێت لەلایەن حووسییەكانی پاڵپشتیكاری ئێران لە یەمەن بەكارهێندرابن.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا  لە راگەیەنراوێكدا (سێنتكۆم)، بڵاویكردەوە: لە چوارچێوەی هەوڵە فرە نەتەوەییەكان كە بەردەوامە بۆ پاراستنی ئازادی هاتوچۆ لە دەریای سوور و ڕێگریی كردن لە هێرشەكانی سەر هاتوچۆی دەریایی هاوبەش و ئەمریكا، هێزەكانی سێنتكۆم لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حووسییەكانی پاڵپشتیكاری ئێران لە یەمەن، 14 سەكۆی هەڵدانی مووشەكییان كردە ئامانج كە ئامادەكرابوون بۆ هەڵدانی مووشەك.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەو مووشەكانەی كراونەتە ئامانج هەڕەشەی جددی بوون لەسەر كەشتییە بازرگانییەكانی ناوچەكە و كەشتییەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا، بەڵام ئاماژە بە كاتی ئامادەیی مووشەكەكان بۆ هەڵدانیان نەكراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كراوەتەوە كە هێرشەكە توانای حووسییەكانی بۆ درێژەدان بە هێرشە بێباكەكانیان لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب و كەنداوی عەدەن بۆ سەر گواستنەوەی بازرگانیی نێودەوڵەتیی لاواز دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.