Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 17:39

كوڕی شەهید پێشڕەو دزەیی لەژێر چاودێری چڕی تەندروستی دایە

کوردستان TV
100%

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵەكان رایگەیاند: ئەوەی لەشەوی یەكەم كراوە لە دوایی هێرشەكە، توانراوە سەرجەم بریندارەكان رزگار بكرێن .
هەروەها گوتی: لە ئێستا تەواوی بریندارەكان لە ژێر چاودێری پزیشكی دان،بەڵام  بەداخەوە دەمەوێ پێتان بڵێم كە بارودۆخی تەندروستی رۆژ پێشڕەو دزەیی ناجێگیرەو لەژێر چاودێری چڕی تەندروستی دایە.
درەنگانی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان كرد وو لە ئاكامدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید  بوون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.
دوای رووداوەكەش هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا، فەڕەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، فینلاند، كەنەدا، ئیتاڵیا، ژاپۆن، هۆڵەندا، یۆنان، یەكێتیی ئەوروپا، ئوردن، ئیمارات، سعوودیە و نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری عەرەبی و سەركردەی دیكەی وڵاتان، وێڕای هاوسۆزییان بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان و هاوخەمییان بۆ كەسوركاری قوربانییان، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشانەیان كردوو ڕایانگەیاند: ئەم كارە بێپاساو و ناڕەوایانە پێشێلكاریی قبووڵ نەكراون و هەوڵی پێویستیش بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان دەدەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.