ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لەدواین نوێبوونەوەی مۆدێلی GFS بۆ بەفر بارین، ئەگەرەكان بەهێزن كە لەكۆتایی ئەم مانگەدا بەفربارین بگاتە نێو سەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە .
هەروەها گوتی: بەگشتی بەفربارینەكە تا بەرزی 700-800م لەئاستی ڕووی دەریا لەناوچەكە و بەرزاییەكانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و بەرزاییەكانی باكووری سعودیە دەبێت .
گوتیشی: پێشتر باسمان لەوەكردووە كە ئەم سیستەمە نزیكە لەجێگیربوون تا كاتی نزیكبوونەوەش گۆڕانكاری بەسەر وردەكاری دۆخەكە بەردەوام دەبێت.
بەفربارین دەگاتە نێو سەنتەری شارەكان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.