ئەمڕۆ پێنجشەممە پاكستان هێرشی مووشەكی بۆ سەر پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ڕاگەیاند، كە دەكەوێتە سەر سنووری نێوان ئەو دوو .
ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ڕایگەیاندووە : پاكستان زنجیرەیەك هێرشی سەربازیی بۆ سەر حەشارگەی تیرۆریستان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكان بۆ بەرگریكردن لە ئاسایش و بەرژەوەندی نیشتمانی پاكستان بووەو كوژرانی حەوت تیرۆریستی لێكەوتووەتەوە.
لای خۆیەوە بەرپرسێكی خۆجێیی بە ئاژانسی "ئیرنا"ی ئێرانی راگەیاندووە كە چەند تەقینەوەیەك لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران بیستراوە.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی پاكستان كوژرانی دوو منداڵ و برینداربوونی سێ كەسی دیكەی لەئاكامی هێرشێكی ئاسمانی ئێران بۆ سەر وڵاتەكەی ڕاگەیاند.
پاكستان هێرشی مووشەكی كردە سەر ئێران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.