نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/1/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
خاتوو ڕۆمانۆوسكى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى.
دۆخى ناوچه‌كه و ئاڵۆزييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.