سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان له داڤۆس، لهگەڵ ئيمانوێل ماكڕۆن سهرۆكى فهرهنسا کۆبووەوە.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هێرش و پەلامارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر کە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەری عێراق و هەرێمی کوردستانە.هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆک ماکڕۆن هاوخەمیی قووڵی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتگیریی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی سەرۆک ماکرۆن و فەرەنسای کرد بۆ هاوخەمیی و پشتیوانیی بەردەوامیان لە هەرێمی کوردستان کە لە قۆناخە جیاوازەکاندا ، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی لە گەلی کوردستان کردووە.
گرنگیی چارهسهركردنى کێشەكانى هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەربنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.