Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 01:05

یه‌كێتی ئافره‌تان: كوردستان تیڤی پیشەگەرانە توانیویەتی ڕووی ڕاستەقینەی هەرێم وه‌ك خۆی پیشانی جیهان بدات

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی (25)ەمین ساڵەی دامەزراندنی كەناڵی ئاسمانی كوردستان تیڤی راگەیاند.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستاندا هاتووه‌، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی ئەم کەناڵە خۆشــەویـــستە دەکەین،هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە،  یەکێک بووە لە باشترین کەناڵەکانی میدیای کوردی کە هەمیشە گرنگی بە هەواڵی ڕاست و دروست داوە.

یه‌كێتی ئافره‌تان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، کوردستان تیڤی وەکو یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان، بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە توانیویەتی ڕووی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان وەک خۆی پیشانی جیهان بدات، ئەم مینبەرە مەزنە هەمیشە گرنگی داوە بە بوارەکانی کولتووری و مێژووی و ئەدەبیاتی کوردستانی بۆ ئەوەی هەمیشە بەزیندوویی بمێنێت بۆ نەوەکانی داهاتوو.

له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌، کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، ھەمیشە بە کارامەیی و لێھاتوویی و بە ڕەچاوکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بەرھەم و کارەکانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کردووە و ھەوڵیداوە لەگەڵ کلتور و نەریتی کوردستانی خۆی بگونجێنێت و خۆشەویستیی گەل و نیشتمان لەھزری تاکی کوردستانیدا بەھێزتر بکات.
‏‎
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه‌، ئەوەی بەلای ئێمەوە جێگەی سەرنج و بایەخە کە ئەم کەناڵە گرنگیەکی زۆری بە خێزان و پرسی ئافرەتان و لایەنی کۆمەڵایەتی داوە، لەڕێگەی بەرنامەکانی هەوڵی گەیاندنی ھۆشیاری لەسەر مافەکانی ئافرەتان داوە. 

له‌ كۆتاییدا یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردستان تیڤی دەخوازین، و ھیوادارین ھەر لەسەر رێچکەی پیشەیی و کاری لەپێشینەیان بەردەوام بن و گرنگی زیاتر بە پرسی خێزان و ئافرەتان بدەن، ھەر پێشەنگ و سەرکەوتووبن.
‏‎

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.