سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی پەیامێكی پیرۆزبایی راگەیاند كە ئەمەش دەقەكەیەتی ..
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بۆ بەڕێزان سەرپەرشتیار و بۆردی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی خۆشەویستی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
بەبۆنەی 25 ساڵەی پەخشی كوردستان تیڤی پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامیی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لەو ئەركە پیرۆزەتان كە خزمەتكردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و كۆمەڵگەی كوردستان.
جێگەی خۆشحاڵیە كوردستان تیڤی هەر لەسەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووە جێبەجێی كردووە و بووە پردێكی پەیوەندیی لەنێوان خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە.
پێویستە كوردستان تیڤی بە وزە و تینێكی زیاترەوە بەردەوام بێت لە پابەندبوون بە كولتووری كوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و پێكەوەژیان و ڕەچاوكردنی بەها باڵاكانی گەلەكەمان.
ئەو چاوەڕوانییە لە دەزگەی سەتەلایەتیی كوردستان هەیە كە مینبەری خەباتگێڕان و هاووڵاتیان و پێكهاتەكانی كوردستان بێت و بەشێوازی گونجاو گرنگی بە مێژووی خەباتی خەڵكی كوردستان و ئێستا و ئاییندەی میللەتەكەمان و گەیاندنی كێشەكانی خەڵك بدات و وەك هەمیشە جێگەی متمانەی خەلك بێت.
هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
17ی كانوونی دووەمی 2024
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 25 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.