Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 12:10

ئەنتۆنی بلینكن : ئەمریكا هێرش و شەڕەنگێزییەكانی ئێران سەركۆنە دەكات 

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنی بلینكن ،وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: دوای هێرشەكانی ئێران  بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە داڤۆس قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، جەختم كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی نزیكی ئێمەیە و ئەمریكا بەڕوونی هێرش و شەڕەنگێزییەكانی ئێران سەركۆنە دەكات.
دوێنێ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن ،وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە داڤۆس لە وڵاتی سویسڕا، رایگەیاند كە ئەمەریكا و سەرۆك جۆ بایدن هێرشەكەی هەولێر بە هەڕەشەی جددی وەردەگرن.
درەنگانی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بۆردومان كرد، لە بۆردومانەكەدا چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.