سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بڕیاری دا به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر كه بووه هۆی شه‌هید و برینداركردنی چه‌ند هاووڵاتییه‌كی سڤیل، هاوشانی پایته‌خت 3 رۆژ ماته‌مینی گشتی له ته‌واوی سنووری ئیداره‌كه‌ی رابگهنرێ.
گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "هێرشا لسەر هەولێرا پایتەخت، ب تۆندی ئیدانە و شەهمزار دکین، بێ گۆمان کارەکی دژی مرۆڤایەتیێ و ترسنۆکانە بوو ل هەمبەر گەلێ کوردستانێ".
راشیگه‌یاند "لەورا هەڤخەمین د گەل هەولێرا پایتەخت و مالباتێن شەهیدان، ژ ئەنجامێ وێ هێرشا کو ژ ئالیێ سوپایێ پاسداران ڤە هاتیە کرن و دڤێ هێرشێ دا ب مخابنی ڤە چوار هاوولاتیێن بێ گۆنەهـ هاتنە شەهیدکرن و چەندەک ژی برینداربوون".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ل سەرانسەری ئیدارا سەربەخۆ یا زاخۆ سێ رۆژێن ماتەمینیا گشتی رادگەهینین".
له كۆتاییدا راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گوهدار شێخۆ سه‌رپه‌رشتاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا "خودێ سەبر و هەدارێ بدت مالباتێن وان و ساخی سلامەتیێ ژبۆ برینداران د خوازین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.