ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین بە سەرۆکایەتی شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
شاندەکە بە ناوی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێریان کرد و پرسە و هاوخەمیى وڵاتەکەیان بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.
شاندەکە ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشان دا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەین و بەتایبەتی شا حەمەد بن عیسای کرد و خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.