ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شێخ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا دوایین بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و وەبەرهێنان و هاتنی وەبەرهێنەرە قەتەرییەکان بۆ هەرێمی کوردستان کرایەوە، کە بڕیارە بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی قەتەری سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.