Erbil 12°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:14

سوپای پاسداران زانیاری له‌سه‌ر مووشه‌كه‌كانی شه‌وی رابردوو بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشكرای كرد كه‌ شه‌وی ڕابردوو 15 مووشه‌كیان له‌نێو خاكی ئێرانه‌وه‌ ته‌قاندووه‌ و له‌و ژماره‌یه‌ش 11 مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر كراون.

ئاژانسی (ئه‌رنا)ی ئێرانی له‌سه‌ر زاری عه‌مید ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران گواستییه‌وه‌: شه‌وی رابردوو كاتژمێر 12 له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خاكی ئێرانه‌وه‌ 15 مووشه‌كمان ته‌قاند.

گوتیشی: چوار له‌و مووشه‌كانه‌ له‌ پارێزگه‌ی خوزستان له‌ باشووری ئێران‌ ئاراسته‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگه‌ی ئیدلیب كران.

هه‌روه‌ها گوتی: 11 مووشه‌كه‌ بالستییه‌كه‌ی تر ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران كه‌ 4 مووشه‌كیان له‌ پارێزگه‌ی كرماشان له‌ رۆژئاوای ئێران و 7 مووشه‌كی تر له‌ پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات ته‌قێنرابوون.  

عه‌مید ئه‌میر عه‌لی حاجی زاده‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا 9 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تر ئاراسته‌ی باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌كانی سووریا ده‌كه‌ن.

له‌ بۆردومانه‌كه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ماڵی بازرگانێكی شاره‌كه‌ به‌ناوی پێشڕه‌و دزه‌یی كرابوون كه‌ بووه‌ هۆی شه‌هیدبوونی چوار ئه‌ندامی سڤیلی ماڵباته‌كه‌ له‌گه‌ڵ برینداربوونی 6 كه‌سی دیكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.