Erbil 4°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:16

یه‌كه‌م لێدوانی قاسم ئه‌عڕه‌جی دوای سه‌ردانیكردنی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی

کوردستان TV
100%

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دوای سه‌ردانیكردنی ماڵی پێشڕه‌و دزه‌یی ئه‌و بازرگانه‌ی‌ شه‌وی ڕابردوو ماڵه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر بۆردومان كرا، رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌یڵێت دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ردانی ماڵی ئه‌و بازرگانه‌مان كرد كه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ هه‌ولێر بۆردومان كرابوو.

ڕاشیگه‌یاند: ئێران رایگه‌یاندبوو كه‌ باره‌گایه‌كی مۆسادی ئیسڕائیلییان له‌ هه‌ولێر بۆردومان كردووه‌، له‌ سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م قسانه‌‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.

قاسم ئه‌عره‌جی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ راپۆرتێك ده‌نووسن و بۆ فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه‌.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م قاسم ئه‌عڕه‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای ئه‌منی گه‌یشته‌ هه‌ولێر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بۆردومانه‌ی كه‌ شه‌وی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران كردییه‌ سه‌ر شاری هه‌ولێر.

شانده‌كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ لێكۆڵنه‌وه‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌ پێكهێنراوه‌ و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا راپۆرتێك بنووسن و بۆ سه‌رۆك وه‌زیران به‌رزی بكه‌نه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.