كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی و ناوەندەكانی ڕەوەندی كوردستانی لەو وڵاتە ئەوروپییانەی كە باڵیۆزخانەی رژێمی ئیسلامی ئێرانی لێیە، رۆژی شەممە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ و رێكەوتی 20ی1ی2024، خۆپیشاندان دژ بە تاوانەكانی ئەو رژێمە ئەنجام دەدەن و داواش لە كوردانی تاراوگە دەكەن وەك ئەركێكی نەتەوەییانە بەشدار بن.
دەقی ئاگادارییەكە:
رۆژی شەممە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ رێكەوتی 20ی1ی2024، دژ بە تاوانەكانی رژێمی ئێران لە هەریەكە لە رۆژئاوای كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و باشووری كوردستان، لە تازەترین تاوانیدا دوێنێ شەو بە چەندین موشەك و درۆن هێرشیان كرد سەر هەولێری پایتەختی باشووری كوردستان و لە ئەنجامدا چەندین هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون، خۆپیشاندانی جەماوەری لەبەردەم باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی ئەوروپی ئەنجام دەدەین.
هەموو ناوەندەكانی ڕەوەندی كوردستانی و فیدراسیۆن و كۆمەڵەو ڕێكخراوەكانی سەر بە كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی ، ئامادەكاری بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەكەن و مۆڵەتی فەرمیی بۆ وەردەگیردرێت و داواش لە سەرجەم كوردانی دەرەوە دەكەین، وەك ئەركێكی نەتەوەییانە بەشداری بن، هاوكات لەو كاتەشدا تەنیا ئاڵای پیرۆزی كوردستان بەرز دەكرێتەوە.
دواتر لە شوێنی خۆپیشاندانەكان ئاگادارتان دەكەینەوە .
كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی
16ی1ی2024
كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی داوایەك ئاراستەی كوردانی تاراوگە دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.