Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 10:37

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان: بەهانەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشەكە بە تەواوی بێ بنەما و دوورە لە ڕاستییەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایدەگەێنێ، بەردەوامیی بەئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان و شەهیدكردنی هاووڵاتییان، تاوانكارییەكی بێ پاساو و دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و دراوسێیەتی و بەها مرۆیییەكانە‌، هەروەها پێشێلكردنێكی زەقی سەروەری و ئارامی و سەقامگیریی عێراقە، هەرێمی كوردستانیش هەرگیز بۆ هیچ لایەنێك سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە و نابێت.
دەقی بەیاننامەكە ........
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هێرشەكەی سەر هەولێر سەركۆنە دەكات
زۆر بە توندی سەركۆنەی‌ ئەو هێرشە دوژمنكارییە دەكەین كە سوپای پاسدارانی ئێران شەوی ڕابردوو بە مووشەكی دوورهاوێژ كردیە سەر هەولێر و لە ئەنجامدا ژمارەیەك هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون. سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان دەكەین، هاوسۆز و هاوخەمیانین و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
بەردەوامیی بەئامانجگرتنی هەرێمی كوردستان و شەهیدكردنی هاووڵاتییان، تاوانكارییەكی بێ پاساو و دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەكان و دراوسێیەتی و بەها مرۆیییەكانە‌، هەروەها پێشێلكردنێكی زەقی سەروەری و ئارامی و سەقامگیریی عێراقە. هەرێمی كوردستان هەرگیز بۆ هیچ لایەنێك سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە و نابێت.
بەهانەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ هێرشەكە بە تەواوی بێ بنەما و دوورە لە ڕاستییەوە، بۆیە داوا لە حكوومەتی فیدراڵیی عێراق دەكەین بەپەلە دەست بە لێكۆڵینەوە بكات بۆ دەرخستنی ڕاستییەكان، هەروەها ئەركی خۆی لە پاراستنی هەرێمی كوردستان بەجێ بگەیەنێت و ڕێ لەو هێرشانە بگیرێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2024/1/16

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.