Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 09:41

باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق  ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر دەكەم 

کوردستان TV
100%

كاسی بۆنكا ،باڵیۆزی كەنەدا لە عێراق رایگەیاند: بە توندی ئیدانەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر دەكەم.
هەروەها دەڵێت: بە ناوی باڵیۆزخانەی كەنەدا لە بەغدا و نووسینگەی باڵیۆزخانە لە هەولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانیان دەكەم. 
كاتژمێر 11:30 شەوی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران بە چەند مووشەكێكی بالیستی چەند ناوچەیەكی سڤیل نشینی لە هەولێر بۆردومان كرد، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و شەش هاووڵاتیی دیكەش بریندار بوون، كە تەندروستیی هەندێك لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.