Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 14:36

نەتەوە یەكگرتووەكان ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند: بە توندی ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران لە شەوی رابردوو بۆ سەر هەولێری هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەین ،كە بووە مایەی كەوتنەوەی قوربانی لە خەڵكی مەدەنی.
‏هەروەها دەڵێت: هێرشەكان لەلایەن هەر كەسێكەوە بێت، پێشێلكردنی سەروەری و یەكێتی خاكی عێراقە و پێویستە بوەستێنرێن.
دەشڵێت: پێویستە پرسە ئاسایشییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن نەك لەڕێگەی هێرشەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.