Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 10:25

ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریكا: لەهێرشەكەی سەر هەولێر هیچ كارمەند و دامەزراوەیەكی ئەمریكی نەكراوەتە ئامانج

کوردستان TV
100%

ئەمریكا ئەو هێرشە مووشەكییانەی كە لە شەوی رابردوو لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە كرایە سەر هەولێری پایتەخت، بە كۆمەڵێك هێرشی بێباكانە و نادروست وەسف كرد.
ئادرین واتسۆن، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا لە كۆشكی سپی، ڕایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هەڵسەنگاندنی دۆخەكە و ئاماژە سەرەتاییەكانیش ئاماژە بەوە دەكەن كە هێرشەكان كۆمەڵێك هێرشی بێباكانە و لێدانی نادروست بوون.
هەروەها گوتی: ئەمریكا پشتگیری لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكات.
گوتیشی: هیچ كارمەند و دامەزراوەیەكی ئەمریكی لەهێرشەكەدا نەكراوەتە ئامانج.
كاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی كانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەكی بالیستیكی چەند ناوچەیەكی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان كرد، بەداخەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.