Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:59

مەسرور بارزانی: بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان شەرمەزار دەكەم

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەكەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلكاریەی دەكرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی حكومەت ..
جارێكی دیكە هەولێری سەربەرز كرایەوە ئامانجی هێرشی مووشەكیی سوپای پاسدارانی ئێران. بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشە بێ پاساوە، شەهید و برینداری سڤیل هەیە. 
داواكارم لە خوای گەورە، شەهیدەكان بە بەهەشت شاد بكات و بریندارەكان هەرچی زووتر چاك ببنەوە. بە توندی ئەم تاوانە بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان شەرمەزار دەكەم. 
داواش لە حكومەتی فیدراڵی دەكەم هەڵوێستی توندیان هەبێت بەرامبەر بەم پێشێلكاریەی دەكرێتە سەر سەروەریی عێراق و بەتایبەتی هەرێمی كوردستان.
هەروەها داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەم لە سەر ئەو ستەمكاریەی بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەكرێت بێنە دەنگ. لە ڕۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو كۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەكرێنە سەر خەڵكی بێ تاوانی كوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.