Erbil 15°C سێشەممە 02 تەمووز 10:09

محه‌مه‌د شیاع سوودانی گه‌یشته‌ داڤۆس

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ سویسڕا به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ 54ـه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له‌ داڤۆس.

بڕیاره‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و كۆمپانیا ئابوورییه‌ جیهانییه‌كان ئه‌نجام بدات.

ئه‌مساڵ 54ـه‌مین كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان له‌ داڤۆس له‌ وڵاتی سویسڕا له‌ژێر ناونیشانی "بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه‌" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تێیدا تاوتوێی پرسه‌ سیاسی و ئابووری و هۆكاره‌كانی تێكچوونی كه‌شوهه‌وا و شه‌ڕ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌كرێت كه‌ ئێستا بابه‌تی گه‌رمی جیهانین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.