Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:26

ئه‌مه‌ریكا ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات

کوردستان TV
100%

كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ستایشی به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد لە مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەولێر و شاندی یاوەری.

لە دیدارەکەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەمەریکا کرایەوە، هەروەها باس لە دوایین گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەی نەوتی هەرێم کرا.

هەروەها سەبارەت بە دوا گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی عێراق، ئاماژە بەوە درا کە گفتوگۆکان لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی ئیتیحادی گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتنی باش.

لای خۆشییەوە کونسوڵی ئەمەریکا پاڵپشتی و ستایشی بەرەوپێشچوونی گفتوکانی شاندی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی کرد و بەردەوامبوونی دیالۆگی بۆ چارەسەری کێشەکان بە پێویست زانی.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی و پاڵپشتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دووپاتکرایەوە و دوا پێشهاتە سیاسییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.