سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌میشه گوتومانه قه‌رزاری هه‌ڵوێستی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران و خۆڕاگرانن.
جوتیار عادل سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند "ئەمڕۆ لێدوانێك بە ناوی منەوە بڵاوكراوەتەوە کە گوايە هەڕەشەمان لە مامۆستايان بەڕێز كردووە".
ڕاشیگه‌یاند "ئەو میدیا و سۆشیاڵ میدیایانە لێدوانەکەی منیان شێواندووە و وەک خۆی بڵاویان نەکردووەتەوە و تیایدا هيچ هەڕەشەیەک لە مامۆستايانی بەڕێز نەکراوە".
جوتیار عادل جه‌ختیش كرده‌وه كه "هەمیشە گوتوومانە ئێمە قەرزاری هەڵويستی مامۆستا و فەرمانبەران و خۆراگڕييانين لەم قۆناغە داراييە سەختەدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.