ئەمڕۆ دووشەممە 1/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.
سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و جیهان کۆدەبێتەوە و لە دیدارەکانیدا، چەندین تەوەر و پرسی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی تاوتوێ دەکات،لەوانەش پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا.هەروەها بڕیارە لە پانێلێکیش بەشدار بێت کە تایبەتە بە ململانێ و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەشداری سەرۆکی حکومەت لە کۆڕبەندی داڤۆس، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان بە ئایندەی عێراق و ناوچەکە بە گشتی هەیە.
شاندی هەرێمی كوردستان لە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و وەبەرهێنەر و خاوەنکارانی کوردستان پێکهاتووە کە یەکەمجارە بەشداری لە داڤۆس دەکەن. هەروەها بە دەستپێشخەری و ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران ، ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەکرێتەوە.
کۆڕبەندەکە ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی ( بنیاتنانەوەی متمانە ) دەبەسترێت و چەندین تەوەری تایبەت بە وزە و سیستەمی بانکی و ژیری دەستکرد و چەند پرسێکی سیاسی هەنووکەیی، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی بەرەو داڤۆس بەڕێکەوت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.