Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:34

ژمارەی کوژراوانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە 24 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانییانی ھێرشەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، بەرزبووەتەوە بۆ 24 ھەزار و 100 کوژراو و 60 ھەزار و 834 بریندار.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە بۆ 101 رۆژە بەردەوامە، خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 132 کەسی دیکە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون و 252ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 24 ھەزار و 100 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 60 ھەزار و 834 کەس.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.