Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:50

حووسییەکان: ئەمریکا و بەریتانیا چیای جەدعيان له‌ ڕۆژئاوای یەمەن بۆردومان کرد

کوردستان TV
100%


ئاژانسی ھەواڵیی "سەبا" سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە چیای جەدع سەربە پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیاوە بۆردومان کراوە.

ھاوکات کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە ھێرشێکی ھاوبەشی ئاسمانییدا، چیای جدع-یان سەربە پارێزگای حودەیدە بۆردومان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگی و سیخوورییەکانی ئەمریکا بەچڕی بەسەر ئاسمانی پارێزگای حودەیدە دەسوڕینەوە.

تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا ھێچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت ڕۆژی 12ی ئەم مانگە، ھێزەکانی ئەمریکا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی بەریتانیا، ھێرشیان کردە سەر ئامانجەکانی حووسییەکان لە یەمەن کە ئەوەیش ناڕەزایەتی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

لای خۆیەوە گوتەبێژی سەربازیی حووسییەکان، یەحیا سەریع ڕاگەیاندبوو کە لە ئاکامی ھێرشە ھاوبەشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، پێنج چەکداری حووسییەکان کوژراون.

حووسییەکان بۆ چەندین جار وەک پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین، ھەڕەشەی ئەوەیان کردووە، لە دەریای سوور ئەو کەشتییانە دەکەنە ئامانج کە سەربە کۆمپانیا ئیسرائیلییەکانن و داواشیان لە وڵاتان کردووە، ھاووڵاتییانی خۆیان بکشێننەوە کە وەک بەشێک لە تیمی نێو ئەو کەشتیانە کاردەکەن.

لە 17 تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، حووسییەکان لە ڕێگای ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، زنجیرەیەک ھێرشیان بۆسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور ئەنجامداوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.