Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:35

پاپا فرانسیس: دەستلەکارکێشانەوەم ئەگەرێکی کراوەیە

کوردستان TV
100%


ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیھان و سەرۆکی ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس ئاماژەی بەوە کرد کە دەستلەکارکێشانەوە ئەگەرێکی کراوەیە لەبەردەم هەموو پاپاکاندا، بەڵام لە ئێستادا بیری لە دەستلەکارکێشانەوە نەکردووەتەوە.

لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەی کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی تایبەتی ئیتاڵیدا، پاپا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە سەبارەت بە خۆی و پرسە جیهانییەکان.

پاپا فرانسیسی تەمەن 87 ساڵ کە ساڵی ڕابردوو دووچاری کۆمەڵێک کێشەی تەندروستیی بوو و، هەفتەی ڕابردووش لە میانی بەرنامەیەکدا ڕایگەیاند هەست بە باشی ناکات، بەڵام لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی ڕایگەیاند: "هێشتا دەژیم".

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی بیری لەوە کردووەتەوە دەستلەکاربکێشێتەوە یان نا، پاپا فرانسیس ڕایگەیاند: "ئەمە بیرکردنەوە و نیگەرانی و ئارەزوو نییە، بەڵام ئەمە لە ئێستادا لە ناوەندی بیرکەنەوەمدا نییە. هەتا بتوانم خزمەت بکەم بەرەوپێش دەچم. ئەگەر هەلومەرجەکان گۆڕان، ئەوا پێویستە بیر لەوەیش بکەمەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.