Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:42

به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی 54هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان له‌ داڤۆس به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 54 هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەده‌چێت.

 ئەمڕۆ دووشەم 15ی1ی2024،  به‌ به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 54 هەمین كۆڕبەندی ئابووریی جیهان بە بەشداری چەندین کەسایەتی جیهانی لە داڤۆس بەڕێوەده‌چێت.

لە کۆڕبەندەکە نزیكەی 100 سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیران و میوانی فەرمی ئامادە دەبن، هاوکات نزیكەی دوو هەزار و 800 كەسایەتیی سیاسی، ئابووری، زانستی، كەسایەتییە جیهانییەکان بەشدار دەبن.

له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا،  گیروگرفتەكانی كەش و هەوا، ئاسایشی وزە و ئابووری جیهان و تەكنەلۆژیا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و وڵاتان و نوێنەری كۆمپانیاكان چارەسەر و پلانەكانیان دەخەنە روو.

كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە رۆژانی 15 تا 19 ئەم مانگە لە داڤۆس بەڕێوە دەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.