Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:40

شاژنی دانیماڕك ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی پاشایه‌تی بوو

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شاژنی دانیماڕك به‌فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر مه‌ڕسوومێكی مێژوویی كرد و به‌یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی پاشایه‌تی بوو، به‌مه‌ش رێگه‌ی بۆ كوڕه‌كه‌ی واڵا كرد ڕاسته‌وخۆ ببێته‌ پاشای وڵاته‌كه‌ی.

ئاژانسی نیشتمانی دانیماڕك (دی. ڕ) بڵاوی كرده‌وه‌: شاژن مارگرێتی دووه‌م شاژنی دانیماڕك ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی، واژووی له‌سه‌ر نووسراوی ده‌ستبه‌ردابوون له‌ ته‌ختی پاشایه‌تی كرد.

به‌مه‌ش مارگرێت كه‌ ته‌مه‌نی 83 ساڵه‌، ده‌بێته‌ یه‌كه‌م شاژنی دانیماڕك له‌ ماوه‌ی 900 ساڵی رابردوودا به‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ ده‌ستبه‌رداری ته‌ختی پاشایه‌تی بێت، دوای پاشا ئیریكی سێیه‌م كه‌ له‌ ساڵی 1146 به‌ ئاره‌زووی خۆی كورسی پاشایه‌تی جێهێشتبوو.

دوای شاژن مارگرێت، كوڕه‌كه‌ی شازاده‌ فریدریك كه‌ ئێستا له‌نێو ته‌مه‌نی 55 ساڵیدایه‌، به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی داده‌نیشێت و ده‌بێته‌‌ پاشای نوێی دانیماڕك.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.