پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ هادى ئه‌لعامرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌در، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌يان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له پێويستيى پاراستنى سه‌قامگيريى عێراق و نه‌بوونى به به‌شێك له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه كرده‌وه.
تاوتوێكردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گرینگيى چاره‌سه‌ركردنيان به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو، تيايدا هاوڕابوون كه ده‌بێ ماف و شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و ژيان و گوزه‌رانى هاووڵاتييان پارێزراو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.